لامەركەزیەتی یەكێتی لەلایان گۆڕانەوە رەتكرایەوە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، گۆڕان بەیەكێتی گوتووە ئێمە نابینە ئامرازی شەری نێوان ئێوەو پارتی و ئێمە بەشێك نین لەو شەرە، هەروەها راشی گەیاندووە، لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو جۆڕ لە لامەركەزیەتە نین، ئێمە دژی دابەش كردنی كوردستانین”.

لەو بارەیەوە سێوە خدر ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە سەر فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاندووە” گۆمانمان لەو فۆرمە لە لامەركەزیەتی یەكێتی هەیە، پێمان وایە بۆ دابەش كردنی كوردستان بێت بەهیچ شێوەیەك لەگەڵی نین، هەروەها ئەوە لەكاتێكدایە، یەكێتی لەژێر ناوی لامەركەزیەت نیازی دابەش كردنی كوردستان و گەرانەوەی سلێمانی هەیە بۆ سەر بەغدا”.

لە لێدوانێكدا عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی راپەراندنی گۆڕان رایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك ئێمە لەبەرەی یەكێتی نین دژی پارتی وە هەروەها لەبەرەی پارتیش نین دژی یەكێتی، ئێمە حزبێكی سەربەخۆین و خاوەنی پرۆژە و بەرنامەی خۆمانین”.
پێشتر سەرچاوەیەك ئاشكرای كردبوو، گۆڕان بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبووە بچێتە بەرەی یەكێتی لەدژی پارتی، بەڵام بەهۆی كاردانەوەی عەواتفی سۆران عومەر چۆتە ناو ئەو نارەزایەتیانە، كە سۆران عومەر لە ئێستادا نوێنەرایەتی باڵێكی ناو یەكێتی دەكات، بەڵام گۆڕان ئامادەی تێدا نیە بابەتی سۆران عومەر كە بابەتێكی یەكێتیە، بیكاتە ئامرازی شەر دژی پارتی”.

Back to top button