هێزی پێشمەرگە هێرشی داعشی تێكشكاند

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە لەکولەجۆ هێرشی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لەسنوری ناحیەی کوڵەجۆ دوو مەفرەزەی چەکدارانی داعش لەکامێرای حەراری هێزەکانی پێشمەرگە بینراون، دەستیان کردووە بەتەقە کردن بەڕووی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بۆ شکاندنی کامێراکان، هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتوونەتە دەس وبۆ ماوەی ۱٠ خولەکە دوورە تەقە لەنێوانیان دروست بووە ودواتر چەکدارەکان بەرەو مۆڵگەکانی خۆیان هەڵهاتوون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە هێرشێكی دا بۆ سەر هێزی پێشمەرگە تێكشاون”.

سەرچاوەكە باس لە بەردەوامی شەرەكە دەكات و دەلێت”لەسنوری ناحیەی کوڵەجۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی لیوای ۵ـی پیادەی شارەزوور، هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتوونەتە دەست وت لە هێرشەكەدا داعش تێكشكێنراوە..

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان هەر ئەمرۆ داعش هێرشی كردە سەر هێڵی گواستنەوەی كارەبای دوبز لە ئەنجامدا هێڵە گواستنەوەكەی تەقاندۆتەوە”.

Back to top button