خوان لاپۆرتا له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا به‌ڵێنی گه‌وره‌ ده‌دات

خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا، ده‌یه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی بارسێلۆنا كه‌ وابڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاوو ئه‌نجامبدرێت، خۆی كاندید بكاته‌وه‌ و دووباره‌ پۆستی سه‌رۆكی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه‌.

لاپۆرتا هه‌ر له‌ ئێستا هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنی به‌ڵێنی به‌ هانده‌رانی باسێلۆنا دا، كه‌ پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ و ئێستای مانچێسته‌ر ستی بكاته‌وه‌ راهێنه‌ری بارسا.

پێشتر ئه‌و سه‌رۆكه‌ی پێشووی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ی گوتبووی، هه‌ر كاتێك توانی بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسا،راسته‌وخۆ نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كامپ نوو.

Back to top button