سێ وەزیر و چوار پارێزگارەكەی هەرێم لەكۆبوونەوەدان و بڕیار لەسەر ڕۆژانی جەژن دەدهن
كەمێك پێش ئێستا، كۆبوونەوەی نێوان وەزیری ناوخۆ، وەزیری تەندروستی، وەزیری ئەوقاف و سەرجەم پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر دەستی پێ كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا هەریەكە لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم، کۆبوونەوەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
بەگوێڕهی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا پارێزگارەكان و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، بڕیار لەسەر ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژانی جەژن بدەن.