ئومێد خۆشناو : سبه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی دان به كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌رزی نوێى یاسادانان كۆده‌بنه‌وه.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی به ماڵپەڕی فەرمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ یه‌كتری له گفتووگۆی نافه‌رمیی دابووین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆی بڕوات، رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه سعات 12ی نیوه‌ڕۆ، سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له نێو په‌رله‌مانی كوردستان كۆببینه‌وه.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی زیاتر ئاشكرای كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان و كاره‌كانی په‌رله‌مان بگه‌ینه داڕشتنه‌وه‌ی كۆتایی و كاره‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌م دۆخه‌دا له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌م دۆخه دابێت.