ڕێبەر ئەحمەد : مەترسی کۆرۆنا بە شێوەی ڕابردوو بەردەوامی هەیە
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بە مەترسییەکانی کۆرۆنا گوتی هەرچەند حکومەت و هاووڵاتیان بە هاوکاری یەکتر توانیمان قۆناغێکی سەختی مەترسی کۆرۆنا تێپەڕ کەیین بەڵام ئەوە نیشانەی تواو بوونی مەترسی کۆرۆنا نییە .
رێبەر ئەحمەد هاوکات ئاشکرای دەکات ئێمە وەک حکومەت پێمان باش بوو ڕێکارەکانی بەرەنگاو بوونەوەو قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام بێت ، بەڵام بە لەبەر چاو گرتنی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان ناچار بووین ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکان بکەیین .
وەزیری ناوخۆ جەخت لەوە دەکاتەوە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێستاش لە سەر کوردستان ئەگەرێکی بەهێزەو هەر جارەو بە شێوەیەکی نوێ خۆی دەردەخات ، بۆیەش دەبێت ڕەچاوی ئەو مەترسییە بکرێت .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا وەزیری ناوخۆ دەڵێت حکومەت ، خۆی بە حکومەتی خەڵک دەزانێت ، بۆیەش زیانی ئابووریمان بەلاوە باشترە تا زیانی گیانی .
لە کۆتاییدا گوتی سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنادا بوونی نییە ، تا ئەو کاتەی پێکوتەی تایبەتی بۆ دەدۆزرێتەوە ، بۆیە خۆپارێزی دەبێت بەردەوام بێت و لە رۆژانی جەژن هیچ گەشتێک لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم نابێت