بارزانی: هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی دەردی تیرۆر بووه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 8/1/2017 كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ومه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان له ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانه‌كه‌دا رایگه‌یاند، “سەردانی یڵدرم بۆ هەرێمی کوردستان پشتیوانیی ئەنقەرەیە بۆ هەولێر و سوپاسی دەوڵەت و گەلی تورکیاشی کرد بۆ ”ھەموو ئەو ئاسانکاری و پشتیوانییەی لە ھەرێمی کوردستانتان کردووە”.
بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڵێت، “هەرێمی کوردستان ئاماده‌یه بۆ پەرەپێدان و هاوکاریی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی تورکیا” و هیواشی خواست تیرۆر لە هەرێمی کوردستان، تورکیا و هەموو وڵاتانی دیکە بنبڕ بکرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگەیاند، “کە هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی دەردی تیرۆر بوون و رووبەڕوو بوونەوەشی پێویستیی بە هاوکاریی و هەماهەنگیی هەمەلایەنە هەیە“.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا یه‌ڵدرم رایگه‌یاند، “سەردانەکەی بارزانی لە 23ـی ئاب لە دوای کودەتا شکستخواردووەکە بۆ تورکیا، زۆر گرنگ بوو” و بۆ ئەمەش سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پێیوایه پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر دوو بنەمایە، کە یەکەم شەڕی دژی تیرۆرە، دووەمیش پەیوەندیی ئابووریی و وەبەرهێنانە و دەکرێت زیاتر کاری لەسەر بکەین.
له‌باره‌ی پرسی په‌كه‌كه‌وه یلدرم رایگه‌یاند، “کارەکانی ئێمە لەبەرامبەر پەکەکە بەردەوامە، ئەو چالاکییانەی پەکەکە لێرە لە دژی وڵاتی ئێمە دەیکەن، بەهیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکرێت. لێرەدا چی پێویست بێت، تا کۆتایی ئەنجام دەدرێت. ئەو ڕێکخراوە و بەربڵاوبوونی بەرەو ڕۆژئاوای ناوچەی شنگال لەلایەن ئێمەوە قەبووڵ ناکرێت، ئەوە کێشەیەکی ئەمنییە”.
هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان هیچ جارێک ڕەزامەندییان لەسەر ئەو واقیعە نیشان نەداوە کە پەیەدە دروستی کردووە و گوتی: دەیانەوێت پێشمەرگە و عەرەبەکانی ئێرە دەربکەن. ئەوان سەرچاوەکەیان پەکەکەیە و بەهیچ شێوەیەک ناتوانن ناوەکەیان بگۆڕن.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: لە بواری ئابووری، وەزیری پەیوەندیداری ئێمە کاری لەبارەوە دەکەن. بڕیارە لێژنەیەک پێکبهێندرێت، بۆیە لوتکەیەک لە هەولێر ئەنجام دەدرێت، بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان، ئەوەی پێویست بێت ئەنجام دەدرێت.
لە کۆتاییشدا بۆ داخستنی قوتابخانەکانی سەر بە کۆمەڵەی فەتحوڵا گولەنی، سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوە کرد: “بەهیچ شێوەیەک نابێت قوتابییان زەرەر بکەن، بەڵام دەبێت عەقڵیەتی پەروەردەکاران چارەسەر بکرێت. لەمبارەیەوە وەزیری پەیوەندیداری ئێمە کاری خۆی دەکات”.