لێبوردەیی نێو دەوڵەتی داوا لە ئێران دەکات شوێنی کوردێک ئاشکرا بکات کە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە
-ئەمنستی ئینتەرناشناڵ (رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی) داوا لە ئێران دەکات شوێنی هیدایەت عەبدوڵڵا پوور، بەندکراوای سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا بکات کە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و سێ رۆژە بێ سەروشوێنە و کەس هەواڵی نازانێت .
.
هاوکات لێبوردەیی نێودەوڵەتی داوای ناوی هەموو ئە زیندانییە سیاسیانەش دەکات کە ماوەی سێڕۆژە بی سەروشوێن کراون .
ئەمنستی دەنووسێت ، هەریەک لە حوسێن سڵاوی، عەلی خەسرەجی، ناسر خەفەجی سێ زیندانین لە پێکهاتەی عەرەبی ئەهواز، لەگەڵ هیدایەت عەبدوڵاپوور لە رۆژانی رابردوو بێسەروشوێن کراون .
جێگەی ئاماژەیە هیدایت عەبدوڵڵاپوور خەڵکی گوندی قەرسەقەلی شنۆیە و لە دوای شەڕی قەرەسەقەل لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات و سوپای پاسداران، لەگەڵ شەش هاونیشتمانی دیکە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پێشمەرگەکانی حدکا دەستگیرکران و لە دادگاەی شۆڕشی ورمێ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنر ا و لە ئیستادا ماوەی سێ رۆژە لە سوێنێکی نادیار کۆماری ئیسلامی بێسەروشوێنی کردوون .