روونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەلێرەوە ئاراستەی هاووڵاتیان کرا

 

لە روونکردنەوەیەکدا پاریزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات،  دوای گەیشتنی سکاڵای چەند هاوڵاتیەکی شاری هەولێر کە کەسێک بە ناوی هێرش تەیار دەستی بەسەر زەویەکانیان داگرتووە  و ناهێڵیت بەکاری بهێنن کە بۆ دروستکردنی چەند کارگەیەک بۆیان تەرخان کراوە.

هەربۆیەش پارێزگار سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری رادەسپێرێت  بۆ بە دواداچوونی بابەتەکە و دەرکەوێت  هێرش تەیار لەم شوێنە رووبەری ٦٦٠٠٠ مەتر دوجای لە ساڵی ٢٠٠٣ وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە، کەچی هەر بەوە نەوەستاوە و زێدەرۆیی کردۆتە سەر رووبەری ١١١٩٠٠مەتر دووجا، تەنانەت تجاوزی کردۆتە سەر شەقامی گشتی بە درێژی ٣٣٠ م و بە پانی ٤٠ مەتر، هەروەها شەقامێکی دیکە بە درێژی ٢٠٠ مەترو پانی ٢٥مەتر

دەقی روونکرنەوەکەی پارێزگاری هەولێر

دوای گەیشتنی سکاڵای چەند هاوڵاتیەکی شاری هەولێر کە کەسێک بە ناوی هێرش تەیار دەستی بەسەر زەویەکانیان داگرتووە و ناهێڵیت بەکاری بهێنن کە بۆ دروستکردنی چەند کارگەیەک بۆیان تەرخان کراوە. پارێزگار سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری راسپارد بۆ بە دواداچوونی بابەتەکە و دەرکەوت هێرش تەیار لەم شوێنە رووبەری ٦٦٠٠٠ مەتر دوجای لە ساڵی ٢٠٠٣ وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە، کەچی هەر بەوە نەوەستاوە و زێدەرۆیی کردۆتە سەر رووبەری ١١١٩٠٠مەتر دووجا، تەنانەت تجاوزی کردۆتە سەر شەقامی گشتی بە درێژی ٣٣٠ م و بە پانی ٤٠ مەتر، هەروەها شەقامێکی دیکە بە درێژی ٢٠٠ مەترو پانی ٢٥مەتر .

بۆیە لە لایەن پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگ کرا بۆ هەڵگرتنی ئەم زێدەرۆییانە، دوای ئەوەی بەردەوام بوو لە پێداگیریکردن لەسەر داگیر کردنی موڵک و ماڵی گشتی، لە لایەن پارێزگار ئاگادار کرایەوە کە دەدرێتە دادگاو دەبێ ملکەچی یاسا بێت و ئیتر عەنتەریات و یاسا شکێنی و پیسخۆری لە کەس قبوڵ ناکرێت، هەڵساوە نووسینێکی بە زمانی تەشهیر و بوختان هۆنیتەوە و چەند پەیج و سایتێکی قین لە دڵ و دژە چاکسازیش بۆیان بڵاو کردۆتەوە.

دەبێ گەندەڵکاران بزانن، هەڵبەستنی بوختان و درۆ بە کەڵکیان نایەت و رێکاری یاسایی توند بەرامبەریان دەگرینە بەر. هەرچەندە زۆرینەی خەڵکی هەولێر پاشەڵ و پاشخانی پڕ لە پیسخۆری ئەمانە دەزانێت، بەڵام لە گەڵ ئەوەش بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.

تێبینی: هەموو دیکۆمێنت و بەڵگەنامەکانی گەندەڵیەکانیان و زێدەرۆییەکانیان دراونەتە دادگا.

 

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

2020.5.14

Back to top button