راگەیاندراوێك لە ئەنجوومەنی ئاسایشەوە
خواكوڕك
ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمرۆ 8ی 1ی 2017 بڵاو كراوەتەوە رایگەیاندووەو، ئەمیری دیوانی صحەی ویلایەتی كهركووك داعش کوژرا.
هەر لە راگەیاندراوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی دژەتیرۆری کوردستان و هێزێکی هاوپەیمانان، تیرۆریست (دکتۆر موعاویە)، کە ناوی راستەقینەی ( ئیسلام تاها محەمەد ئەلعوبێدی) و ئەمیری دیوانی حەی ویلایەتی كهركووك تیرۆریستانی داعش بوو، لە ناوەندی حەوێجە کرایە ئامانج و کوژرا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە، کە تیرۆریستی ئاماژە پێکراو، دوانیوەڕۆی رێکەوتی ٥/١/٢٠١٧، لە ناو حەوێجە کراوەتە ئامانج و کوژراوە. ئەم کەسە بەرپرسیارە لە کوژرانی دەیان هاووڵاتیی پارێزگای کەرکووک و هەروەها لە مانگی ١٠/٢٠١٥ بەشداریی لە شەهیدکردنی چوار پێشمەرگە لە حەوێجە کردبوو و دەستێکی باڵای لە ئازاردانی ئافرەتانی کوردی ئێزدی لە حەوێجە هەبووە و یەکێک لە بەرپرسە سەرەکییەکانی داعش لە سنووری کەرکووک بووە.