وەزارەتى پەروەردەی حکومەتى هەرێمى رێنمایی تاقیکردنەوەکانى لەپەیمانگە حکومی و ناحکومیەکانى رایگەیاند.

وەزارەتى پەروەردەی حکومەتى هەرێمى رێنمایی تاقیکردنەوەکانى لەپەیمانگە حکومی و ناحکومیەکانى رایگەیاند.

لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندوە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە پەیمانگە حکومی و ناحکومیەکان 80 نمرەی لەسەر دەبێت و لەگەڵ 20 نمرەی وەرزی یەکەم کۆدەکرێتەوە؛ هەروەها بابەتەکانی خوێندن تاوەکو رێکەوتی 25ی شووبات کە لە پۆلەکاندا خوێندراون تاقیکردنەوەیان تێدا ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویستە خشتەی تاقیکردنەوەکان بەر لە هەفتەیەک لەلایەن کارگێڕیی پەیمانگەکانەوە رابگەیێندرێت و سەرجەم قوتابی و خوێندکارانی لێ ئاگاداربکرێتەوە؛ هاوکات وەزارەتی پەروەردە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانیشی کردووە بە مەرج.

Back to top button