هەولێر دوو نەخۆشی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تا ئێستا به‌ چه‌ند قۆناغێك چاكبوونه‌وه‌ی 11 كه‌س له‌ تووشبوانی كۆرۆنا راگه‌یێندرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی دوو تووشی بووی دیكه‌ی راگه‌یان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر جگه‌ له‌ راگه‌یاندنی چاكبوونه‌وه‌ی دوو شتوو بووه‌ كه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، تاوەکو ئێستا 202 تووشبوو لە هەولێر چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲٠۲) کەس.
سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۱٤ی ئایاری ۲٠۲٠

Back to top button