سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی مامۆستایان دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/04/webste-qalb-wena-28.jpg)
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی مامۆستایان دەکات بەبۆنەی سالڕۆژی دامەزرانی رێکخراوی یەکێتی مامۆستایان.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە له يادى په‌نجا و هه‌شت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى له يه‌كێـتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كورستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم، به ڕێز و پێزانينه‌وه له هه‌وڵ و ماندووبوون و له خه‌بات و قوربانيدان و تێكۆشانيان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كانى كوردستان، ده‌ڕوانين.
هەروەها لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات کە مامۆستايانى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازاديشدا هه‌ميشه پێشه‌نگانه، ڕۆڵێكى ديار و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى تاكى كوردستانيدا گێڕاوه و ده‌گێڕن، له ئاڵۆزترين و سه‌ختترين ڕۆژگاريشدا ده‌ستيان له ئه‌رك و په‌يامى پيرۆزى په‌روه‌رده‌يى و فێركارى هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌رگيز نه‌يانهێشتووه ڕۆڵه‌كانى كوردستان، بێ خوێندن بمێننه‌وه.
دەقی پەیامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ يادى دامه‌زراندنى يه‌كێـتيى مامۆستايانى كوردستان
له يادى په‌نجا و هه‌شت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى له يه‌كێـتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كورستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم، به ڕێز و پێزانينه‌وه له هه‌وڵ و ماندووبوون و له خه‌بات و قوربانيدان و تێكۆشانيان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كانى كوردستان، ده‌ڕوانين.
مامۆستايانى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازاديشدا هه‌ميشه پێشه‌نگانه، ڕۆڵێكى ديار و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى تاكى كوردستانيدا گێڕاوه و ده‌گێڕن، له ئاڵۆزترين و سه‌ختترين ڕۆژگاريشدا ده‌ستيان له ئه‌رك و په‌يامى پيرۆزى په‌روه‌رده‌يى و فێركارى هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌رگيز نه‌يانهێشتووه ڕۆڵه‌كانى كوردستان، بێ خوێندن بمێننه‌وه.
مامۆستايان كه يه‌كێك له گرنگترين توێژه‌كان و ستوونێكى سه‌ره‌كيى پێشكه‌وتنى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كن، به‌دڵنياييه‌وه شايسته‌ى ژيان و گوزه‌رانى باشترن و له‌م ياده‌دا هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ مافه‌كانيان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. سوپاسيان ده‌كه‌م، ده‌ستى ماندووبوونيان ده‌گوشم و پيرۆز و شكۆدار بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
14/5/2020