وەزارەتی تەندروستی: لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو ٦ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستیڕاگەیێندراوی ژمارە ۸۰یی بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، شەش تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی تووشبووە نوێکان دانیشتووی شاری سلێمانین.
دەقی راگەیەندراوی ژمارەی 80ـی وەزارەتی تەندروستی:
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
١. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٦١٠) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٨٩٥) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٨٠) لە هەولێر، (١١١) لە سلێمانی، (٤٠٣) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٧١٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٢٢) هاووڵاتی بوو.
٢. پشکنین
– لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٥٤) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣٥٩) هەولێر، (٢٨٧) سلێمانی، (٢٥٠) دهۆك، (٥٤) هەلەبجە، (.) ڕاپەرین، (٤) سۆران.
– دەرەنجام: ٦ تووشبووی نوێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە؛ هەمووی لە پارێزگای سلێمانیە:
شەش تووشبووەکە سەر بە یەك خێزانن و دانیشتووی شاری سلێمانین؛ پیاوێکی تەمەن )٥٠( ساڵ لەگەل خێزانەکەی تەمەن (٤٣( ساڵ و منداڵەکانیان کە دوو کچ تەمەنیان(٢١ ،١٩) ساڵ و کوڕێکی تەمەن (١٧) ساڵ، منداڵێکی تەمەن )٦( ساڵ.
– (٢) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆیسی کۆڕۆنای نوێ(COVID-19) لە پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە وەباری تەندروستیان تەواو جێگیرە.
– کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٧٤٠٦) پشکنین بووە.
٣. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ ئایاری ٢٠٢٠