بێ دەنگیتان بشکێنن و بەجێیان مەهێڵن
خوشک و برایانی بەرێز نوێنەرانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئێوە دەبینن رۆژانە لەسنوری خانەقین و دووز خورماتوو و داقوق و کەرکوک و دووبز و مخمور داعش هێرش دەکاتە سەر گیان و ماڵی هاوڵاتیانی کورد لەو سنورانەو تەواوی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، ئەو دۆخەی لەو ناوچانە دروست بوە ئێوەی پەرەمانتاران دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی یەکی گەورەوە دەبێت ئەو بێ دەنگییەیەتان بشکێنن و لەرێگەی ئەنجامدانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی و بانگهێشت کردنی فەرماندە سەربازییەکانی ئەو سنورە بۆ پەرلەمان لیژنەی ئاسایش و بەرگری و داواکردن بۆ گەرانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو رادەست کردنەوەی دۆسێی ئەمنی ئەو ناوچانە بۆ خەڵکی ناوچەکە و گەیاندنی دەنگی کورد لەو ناوچانە بە نەتەوە یەکگرتوەکان و بەشێوەیەکی فەرمی باڵێوزخانەی وڵاتان لە ئێش و ئازاری هاوڵاتیانی ناوچەکانی دەرەوە هەرێمی کوردستان ئاگادار بکەنەوە ، ئەو بێدەنگی یەتان هاوکارە بۆ بەردەوامیدان بە دەست درێژی کردنە سەر هاوڵاتیان ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ، ئەمە مانای ئەوە نییە لێرەو لەوێ پەرلەمانتارێک قسەی نەکردبێت بەڵکو ئەم پرسە دەبێت بەقەد گەورەیی مەترسییەکان تێی بروانن و هەڵوێستان هەبێت و خەڵکی ئەو دەڤەرە بەتەنها بەجێ مەهێڵن ، لەلایەکی ترەوە داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەم جیا لەبابەتی موچە شاندێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو مەترسیانەی لەسەر ئەو ناوچانە دروستبوە رەوانەی بەغدا بکات و حکومەتی اتحادی بخاتە بەردەم لێپرسراوێتی لەبەرامبەر قوربانیانی کورد لەو ناوچانە