ئەم كەسانە نابێت قاوە بخۆنەوە.!

گەلێك كەس رۆژانە قاوە دەخۆنەوەو دەڵێن (قاوە تازەمان دەكاتەوە)، بەڵام پێویستە ئەو راستییە بزاندرێت كە قاوە لایەنی نێگەتیڤیشی هەیە.

قاوە ئاستی وزە بۆ ماوەیەكی كورت بەرزدەكاتەوە، بەڵام پاش راهاتن لەسەر خواردنەوەی قاوە، كوپێكی مام ناوەندی ئەم ئەنجامە ناپێكێت بۆیە بڕێكی زیاتر دەخۆیتەوەو راهاتنەكەش قووڵتر دەبێت.

ماددەی كافائین كە لە قاوەدایە لەگەڵ كاریگەری ماددەی ئەدینۆسین كە لە شانەكانی مێشكدا دەردەدرێت كە رۆڵی هەیە لە ئارامبوونەوەدا تێكەڵ دەبێت.

وا باشە كە قاوە نەدرێتە منداڵان، چونكە توانای هەرسكردنی قاوەیان نییە، جگەر توانای مامەڵەكردنی لەگەڵ ماددەی كافائیندا نییە، بۆیە ئەم ماددەیە بۆ ماوەی (4 – 5) رۆژ لە لەشیاندا دەمێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خەوزڕان و ناڕەحەتی منداڵ.

زیاد خواردنەوەی قاوە لە ئافرەتی دووگیاندا لەوانەیە ببێتە ئەگەری سەقەتی زگماكی كۆرپە یان لەبارچوون و منداڵبوونی ناكام.

Back to top button