5 به‌كارهێنانی جیاوازی لیمۆ ده‌توانیت سوودی لێ ببینیت

ئه‌گه‌ر تۆ ئاره‌زووی لیمۆ ده‌كه‌یت ئه‌وه‌ دوای گوشینی لیمۆكه‌ ده‌توانیت ئه‌م 5 سووده‌ی‌ لێوه‌ربگرێت و فڕێی نه‌ده‌یت.

1- بیدە لە ژێر باڵەکانت سودی دەبێت بۆ نەهێشتینی بۆنی ئارەق لەو جێگەیەدا.

2- بیدە لەو شوێنانەی کە ڕەش بوون وەک ئەنیشک و ئەژنۆکان.

3- بیدە لە دەموچاوت و ماوەیەک مەساجی پێبکە سوودی هەیە بۆ لابردنی پێستە مردووەکان لە پێستادا و هەروەها لە وشک بونەوەی پێست دەتپارێزێت.

4- لیمۆكه‌ بخشێنه‌ لە ددانەکانت سوودی دەبێت بۆ سپی کردنەوەیان.

5- کاتێک سیر و پیاز قاش دەکەیت و بۆنی دەستەکانی ناخۆش دەبن ئەم لیمۆیەی لێبدە ئەو بۆنە ناخۆشەی ناهێڵێت.

Back to top button