كهشناسی ههرێم: پێشبینییهكانی كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی ڕاگهیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە، بەپێى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی (15/5/2020) لە زۆربەی شارەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما (35) پلە دەبێت و سبەیش بەهەمان شێوە دەمێنێتەوە، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما (32) پلە و سبەی (33) پلە دەبێت.
هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەى (33) پلە دەبێت، لە کەرکوکیش بەرزترین پلەکانی گەرما (38) و سبەی (39) پلە دەبێت.