بەرپرسێک : عەرەبەکانی مەخموور بە رۆژ هێزی ئەمنی و بەشەو داعشن

 

كرمانج عەبدوڵڵا ، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچووغی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێداونێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ئاشکرای دەکات عەرەبەکانی مەخموور هۆکاری سەرەکی مەترسییەکانی ئێستای ئەو ناوچەیەن .

 

روونیشی دەکاتەوە عەرەبە هاوردەکان و خەڵکەکە بەرۆژ هێزی و ئەمنی و بە شەو دەبنەوە داعش ، هەر ئەوانیشن دەستیان کردووو بە سووتاندنی گەنم و دەغل و دانی جوتیارانی ئەو ناوچەیە .

 

کرمانج عەبدوڵلا  دەشڵێت کێشەی دووەم لە بەر دەم ئێمە و خەڵکی مەخمور هێزە عێراقییەکانن ، نە خۆیان یارمەتی و هاوكاری خەڵكەكە دەكەن نە رێگاش دەدەن هاوكاری بكرێن، ڕێگاش نادەن تیمەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەدەم هاوكاری و یارمەتیەكانی خەڵكەوە بچن

 

ئەو بەرپرسەی پارتی لە کۆتاییدا دەڵێت عەرەبی هاوردەی ناوچەكەش كاتی خۆی بە تەعریب هاتوونەتە مەخمور ، ئەوان بە ئەوانیش دەیانەوێت دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی نەبێتەوە، چونكە ئەوانە بە نایاسایی هاتوونە سەر موڵك و ماڵی كورد و بەرژەوەندی ئەوان وا دەخوازێت شەو داعش و رۆژ پۆلیس بن .

Back to top button