خانەقین : دوو کورد رفێندران
گوشار و دڵەڕاوکێ و کوشتن و ڕفاندن لە ناوچەکانی کوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە سەر کوردەکان بەردەوامەو هەرجارەو بە شیوەیەک ئازار دەدرێن .
سەرچاوەیەک بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاندووە ، ئەمرۆ دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ئەحمەد عەبباس و ئەحمەد عەدنان ، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەە ڕفێندراون و بۆ ئازاد کردنیشیان داوای 20 دەفتەر دۆلار کراوە
ئەو رفاندن و تۆقاندنەش هاوکاتە لە گەڵ سووتاندنی گژ و گیا و گەنمی جوتیارانی ئەو ناوچانە و خەڵکیش پێیان وایە ئەگەری بەهانەی داعش هۆکارێک بێت کەسانێکی تریش لەم کارانەدا دەخیل بن و سەر بە هێزە ئەمنییەکانی حەشدی شەعبی بن .