نهێنی ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا بۆ بە سەرۆک وەزیر بوونی مستەفا کازمی لە عێراق ئاشکرا بوو
لە دوای پێنج مانگ شەڕی دەسەڵات لە عێراق ، مستەفا کازمی ، بەرپرسی پێشووتری هەواڵگری ئەو وڵاتە توانی لە پەرلەمان دەنگی بەڵی وەربگررێت و ببێتە سەرۆک ووزترانی عێراق .
لە ئیستادا باس لە ڕێکەوتنێکی نهێنی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکرێت سەبارەت بە دیاری کردنی کازمی لەو پۆستەدا .
دەنگ هێنانەوەی کازمی لە پەرلەمانی عێراق گومانەکانی زیاد کرد ، چونکە بە بێ پشتیوانی نوێنەرانی شێعە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە مەحاڵ بوو کازمی سەرکەوتوو بێت .
ماڵپەڕی ، میدێل ئیست ئای ” لە ڕاپۆرتێکدا باس لە ڕێکەوتنی نهێنی ئێران و ئەمریکا دەکات و دەنووسێت لە بەدواداچوونێکی تایبەتدا چەندین بەرپرسی باڵای عێراقی پشتڕاستیان کردۆتەوە ، کازمی ڕێکەوتنی لە سەر کراوە .
لەو ڕاپۆرتەدا ناوی ئەو بەرپرسانە پاریزراوە و باسیش لەوە کراوە هەردووک وەزارەتی دەرەوەی ئێران و عێراق ئەو گومانەیان ڕەت کردۆتەوە .
بەڵام رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات لادانی وێنەکانی قاسم سلێمانی ، خومەینی و خامنەیی لە شەقامەکانی عێراق یەک لەو رێکەوتنانە بووە لە گەڵ لایەنی شیعەی عێراقی و مەرجەکانی لە مانگای داهاتوودا دەردەکەون .