زیاتر لە نۆ ملیۆن سوری بێ خۆراكن

 

وتەبێژی ڕێكخراوی خۆراكی جیھانی دەڵێ:

نۆ ملیۆن و 300 هەزار کەس لە خەڵکی سووریا دەستیان بە بڕی پێویست لە خۆراک ناگات و ئاماژە بەوەش دەکات، بارودۆخی خانەوادەکان لە سووریا بەهۆی زیادبوونی نرخی خۆراک و رێکارەکانی دژی کۆرۆنا

 

هاوكات ئاماژە بەوە دەکات، ئامارەکە لەکاتێکدایە کە ٦ مانگ پێش ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی دەستیان بە بڕی پێویست لە خۆراک نەدەگەیشت نزیكەی  7.9 ملیۆن کەس بوون

 

مانگی رابردوو، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی بڵاویکردەوە دۆخەكە مەترسیدارەو نرخی خۆراک لە سەرانسەری سووریا هێندە بەرزبووەتەوە کە تاوەکو ئێستا وێنەی نەبووە.

Back to top button