بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرڕاگەیاندراوێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

 

بەرێوە بەری گشتی تەندروستی هەولێر لە و ڕاگەیاندراوەدا باس لە چاک بوونەوەی دووتووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر دەکا و هاوکات ویرای سوپاس و پیزانین بۆ هاووڵاتیان  کە بە شیوەیەکی تاڕادەیەک باش هاوکار بوون بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا ، سوپاسی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەکات

دەقی راگەیاندراوەکە

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲٠۲) کەس.

 

  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

 

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۱٤ی ئایاری ۲٠۲٠

Back to top button