ئێران لە سووریا خۆی بەھێز دەكات

 

وێڕای ھەوڵی بەردەوامی نێودەوڵەتی بۆ دەركردنی ھێزەكانی ئێران لەسەر خاكی سووریا بەڵام ئێران بەردەوام خۆی بەھێز دەكات

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند كە ئێران بەردەوامە لە ناردنی چەك و پێداویستی سەربازی بۆ پێگەكانی خۆی لە نێوان سنوری سووریا و عێراق لە دەشت و بیابانەكانی پارێزگای ئەلبوكەمال تا دێرەزوور

 

لە لایەكی دیكە دەنگۆی ڕێكەوتنی نھێنی نێوان  ئیسرائیل و ڕوسیاو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئارادایە بۆ ڕێگە گرتن لە گەیشتنی ڕێگەی نێوان تاران و بەیروت

Back to top button