سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهرۆك وهزیرانی توركیا له چیای زهرتك
خواكوڕك
دوانیوەڕی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/1/2017 بیناڵی یلدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی چیای زەرتکیان كرد و لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، باسی نەخشەی سەربازیی جەنگ و تێکشکاندنی داعشی کرد.”
لەو سەردانەدا مۆنۆمێنی وێنەی شەهیدانی پێشمەرگەی کوردستانیان بهسهركردهوه کەلە بەرەکانی جەنگ شەهید بوون و لەوێ دانرابوون.
پاشان سەرۆک وەزیرانی تورکیا هاوڕێ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند فەرماندەیەکی دیکەی پێشمەرگە سەردانی چەند سەنگەرێکی پێشمەرگەیان کرد و ناوچەکەیان بەسەر کردەوە.