وەزیری دارایی عێراق: مووچەی کەسوکارمان لە کوردستان ئەمانەتە لە گەردنمان ، نابینە هۆی برسیکردنی کەسوکارمان لەوێ.

دوای ئەوی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەسەر کردایەتی مستەفا کازمی پێکهێندرا لە ئێستادا دەستکراوە بە ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، وەزیری دارای عێراقش دەلێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆی ئێمەیە.
عەلی عەبدولئەمیر وەزیرانی دارای عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا نووسیویەتی: مووچەی کەسوکارمان لە کوردستان ئەمانەتە لە گەردنمان ، نابینە هۆی برسیکردنی کەسوکارمان لەوێ.
پەیامەکەی وزیری دارایی عێراق دوای ئەوە هات کە پێشتر پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاندبوو کەهەولیانداوە بەر لەوەی جەژن بێت حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.