بۆچی لە رەمەزاندا توشبوون بە نەخۆشییەكانی چاو زیاتر دەبێت؟

بەو پێیەی مانگی رەمەزان لەكاتێكدایە تا ڕادەیەك پلەكانی گەرما بەرزبونەتەوە، بۆیە چەند كێشەیەكی تەندروستی هەن لەمكاتەدا ئەگەری توشبوونیان زیاتر دەبێت، بۆ پارێزگاریش پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بە چەند ئامۆژگارییەك دەكەن.

پسپۆڕەكان داوا لە ڕۆژوەوانان دەكەن لەدوای بەربانگەوە بڕێكی زۆری ئاو و شلەمەنییەكان بخۆنەوە، هەروەها گرنگییەكی زۆر بە خواردنی سەوزە و میوە هەمەجۆرەكان بدەن بەوپێیەی دەوڵەمەندن بە چەندین ڤیتامین و ماددەی خۆراكی بەسود كە رێگری دەكەن لە وشكبونەوەی لەش بە گشتی و چاو بە تایبەتی و ئەگەری سوربونەوەی كەمدەكەنەوە.

هەروەها پێویستە لەكاتی چونە دەرەوەدا چاویلكەی دژە خۆر بەكاربهێنرێت بۆ ئەوە چاو لە تیشكی خۆر پارێزراوبێت، ئەمە جگە لەوەی راگرتنی پاكوخاوێنی و شتنی چاو زۆر گرنگە.

لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا چاوەکان سوور دەبنەوە بەبێ بوونی ئێش و ئازار، بەڵام لەوانەیە قورسبوون و کزانەوەی چاوەکەی لەگەڵدا بێت:

1- درەنگ خەوتن و ماندوێتی چاو.

2- زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆریان هەر تیشکێکی بەهێزی تر، یاخود بوونی تەپوتۆز و پیسبوونی ژینگە.

3- زۆر جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان،یان بەرکەوتنی هەر دوکەڵێکی تر.

4- بەرکەوتنی ماددەی کیمیایی، وەکو کلۆری مەلەوانگەکان.

5- زۆر تەماشاكردنی شاشەی مۆبایل و کۆمپیوتەر.

Back to top button