مۆرینهۆ له گه‌ڕانه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ بێ ئومێد ده‌بێت!

دواییی نزیكبوونه‌وه لی كۆنترۆلكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا خولی ئه‌ڵمانی، ئیسپانی و پۆرتوگاڵی، ده‌ستیان به مه‌شقه‌كان كردووه‌ته‌وه و سێریا ئه‌یش واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كانی راگه‌یاندووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پرێمه‌رلیگ كێشه‌ی هه‌یه و نه‌یگه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن، مۆرینهۆش نا‌ئومێد بووه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه.
پێگه‌ی گۆڵی به‌ریتانی لێدوانێكی خۆزیێ مۆرینهۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوتیه‌تی: من ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ راهێنانه‌كان، هه‌روه‌ها من بێ ئومێدبووم له گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕێمه‌رلیگ له‌م نزیكانه، به‌تایبه‌ت كه ده‌بینین خوله‌كانی تر ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و مه‌شقه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی تاوه‌كو ئیستا له‌گه‌ڵ یانه‌كان رێكنه‌كه‌وتووه و یاریزانی ئه‌و خوله‌ش، ترسیان هه‌یه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه و نایانه‌وێت له‌م كاته هه‌ستیاره‌ی به‌ریتانیا، بگه‌ڕێنه‌وه یاریگاكان، به‌جۆڕێك به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌ك دابه‌شبوون و لێك تێگه‌یشتنێك نییه كه جێگای ئومێد بێت.