هه‌ولێر : به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرەوه‌ له‌ كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا

کۆگایەکی بەنزین لە پاڵاوگەیەکی نزیک مەخمور گڕی گرتووە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

سەرکەوت کارەش، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایگەیاند: کەمێك لەمەوبەر لەسەر رێگەی ھەولێر – مەخموور ئاگر لە یەکێك لە کۆگاکانی سووتەمەنی كه‌وته‌وه‌، تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەن، تا ئێستاش ئاگره‌كه‌ کۆنترۆڵ نەکراوە.

وتیشی: کەسێك کە خەڵکی بەردەڕەشە، به‌هۆی‌ رووداوی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ گیانی لەدەستداوە، سێ تانکەر و ژمارەیەک خەزانیش سووتاون.

Back to top button