دۆناڵد تره‌مپ : كاتی ئاماده‌بوونی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرا كرد

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسی رۆژانەی هەواڵی خۆیدا رایگەیاند، زانستکارانی وڵاتەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەکەن و ئەوەشی وەک پێشبڕکێی وڵاتان بۆ دروستکردنی یەکەم چەکی ئەتۆمی لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانی لێکدایەوە.

راشیگەیاند: وڵاتەکەی پێویستی بە ئاساییکردنەوەی رێکارەکانە و بۆ ئەوەش، ڤاکسین هەبێت یان نا، دەبێت چالاکییەکان دەستپێبکرێتەوە.

هەر لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستادا 14 ڤاکسین لەژێر تاقیکردنەوەدان و کاندیدن بۆ سەرکەوتن و رزگارکردنی مرۆڤایەتی، چونكه‌ هەموو جۆرە ڤاکسینێک 12 مانگ تا 18 مانگی پێویستە، بەڵام بانگەشەکەی ترەمپ خۆی لە دەوروبەری 10 مانگدا دەبینێتەوە.

Back to top button