له‌ خانه‌قین پێشمەرگەیەك بەدڕندەترین شێوە شەهید دەکرێت

دوایی ئه‌وه‌ی لەمانگی رابردوو هاوڵاتییەك کەپیشەی پێشمەرگە بووە بەناوی “سەفا ئەحمەد تۆفێق” لەسنوری قەزای خانەقین لەلایەن چەکدارانی داعش دەستگیر دەکرێت، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی بۆیان دەردەکەوێت لەڕابردوو پیشەی پێشمەرگە بووە، دواتر بەدڕندەترین شێوە سەری لەلاشەی جیا دەکەنەوە وشەهیدی دەکەن.

چەکدارانی داعش لەنوێترین بڵاوکراوەیاندا کەسەرجەم چالاکییەکانی ساڵێكیانی تێدایه‌ لەگرتە ڤیدیۆییەکه‌دا كه‌ ٤۹ خولەکه‌ڵاو کردەوە و ساتی سەربڕینی شەهید “سەفا ئەحمە تۆفیق”ی لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا ده‌بینرێت پێشمەرگەیەکی دیکەی شەهید دەکرێت کەئەویش خەڵکی سنوری قەزای خانەقینە.

ماوه‌یه‌كه‌ چەکدارانی داعش له‌ سنوری قه‌زای خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی به‌ جوله‌كردۆته‌وه‌ و چه‌ندین جار ده‌ستیان بۆ خه‌ڵكی بردووه‌ له‌ كوشتن و دزی ماڵه‌كان كردووه‌.

Back to top button