دوای شه‌ش كاتژمێر له هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆلكردنی ئاگری كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی ئاگره‌كه كۆنتڕۆلكرا
دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر مه‌خمور ئاگری گرت به هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا و زیانێ:ی زۆریش به‌ر كۆگاكه كه‌وت گوته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری شارستانی رایگه‌یاند كه ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆلكردووه.
سەركەوت كاڕەش گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگه‌یاندووه كه توانیویانه ئاگری كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی له هه‌ولێر كۆنتڕۆل بكه‌ن زیانەكای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه گیان له ده‌ستدانی كه‌سێك و سوتانی چوار تەنكی هەڵگرتنی سوتەمەنی و دوو بارهەڵگر بون “.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر راشیگه‌یاندوه كه، ئەو كۆگایە بەپێی رێنماییەكانی ئاگركوژێنەوە و بەرگریی شارستانی دروستنەكراوە، چونكە دەبێت تانكی هەڵگرتنی سوتەمەنی نێوانی هەبێت بۆئەوەی ئاگر نەگوازرێتەوە.
هه‌روه‌ها گوتیشی تا ئێستا هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه كه دیار نیه له ئێستادا لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ لێكۆلینه‌وه له هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە”.