هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر: سبه‌ی رێنمایی نوێ بۆ جه‌ژن بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو شه‌ش كه‌س له سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو له ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیادی كردووه‌و پارێزگاری سلێمانیش داوا ده‌كات قه‌ره‌بالغی دروست نه‌كه‌ن و بڕیاره سبەینێ لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و ڕێنمایی نوێ بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە.
د. هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبه‌ی لێژنه‌ی باڵای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا كۆده‌بێته‌وه بۆ دانانی پڵان بۆ رۆژانی جه‌ژن هه‌روه‌ها گوتیشی لە رۆژانی جەژندا مزگەوتەکان بە کراوە دەبن بەو مەرجەم هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند، لە ئێستادا هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم قەدەغەیە و رێنماییەکان بۆ قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان لە ڕۆژانی جەژندا وەک خۆی دەمێنێتەوە و ڕێگە بە هاتوچۆی کەس نادرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی جەژندا دور بکەونەوە لە قەرەباڵغی و سەردانکردن و کۆبونەوەکانیان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئێستا (400) کەس لە پارێزگای سلێمانی لە کەرەنتینەدا ماون.