ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ره‌تی كرده‌وه‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان ده‌ستی پێكردبێـته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی ئاماژه‌ به‌وه‌ كرابوو كه‌ له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراقی بڕیاردراوه‌ كه‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌ و بڕیاردراوه‌ سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بهێندرێنه‌وه‌ی ناو عێراق، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مه‌ده‌نی عێراق ئەمڕۆ شەممە،لە رونكردنەوەیەكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ، هەموو هەوڵەكانی خۆیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەدەن بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردوە، بەڵام لە ئێستادا هیچ رەزامەندییەك نەدراوە بە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە دەرەوە بۆ عیراق.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی، پابەندیی خۆی بە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی دوپاتكردوەتەوە، بۆ گرتنەبەری رێكارەكان و قەدەغەی گەشت.

رونكردنەوەكە لەكاتێكدایە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ بڵاویانكردەوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی عیراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەنجامدانی ژمارەیەك گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان لە دەرەوە وڵات.

بەپێی بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی تا (22)ی ئەم مانگە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەی گەشتیاریی لە تەواوی فڕۆكەخانەكانی عیراق هەڵپەسێردراوە، تەنها رێگە بە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سور، سەربازی، یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و كارگۆ دەدرێت.

Back to top button