داعش له‌ دوو شوێنی جیاواز هێڕشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون

به‌یانی ئه‌مڕۆ داعش له‌ دوو قۆله‌وه‌ له‌ سنوری قه‌زای دووجه‌یل هێڕشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌ هۆیه‌وه‌ چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ربازێكی عێراقی كوژراوه‌.

میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تیرۆریستانی داعش لە هێرشێکی داعش بۆ سەر بازگەیەک لە نزیک قەزای دوجەیل، پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ داعش لە هێرشێکی دیکەشدا لە گوندی مەیتە لە نزیک عوزێم لە باکووری دیالە، چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.

فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی نێوده‌وڵه‌تیش، بۆردوومانی ئەشکەوتێکیان لە باشووری حەزەر لە پارێزگای نەینەوا کرد و بەگوێرەی زانیارییەکان، حەوت چەکداری داعش کوژران

Back to top button