تره‌مپ: هاوكاریه داراییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر دۆنالد تره‌مپ رایگه‌یاند كه هاوكاریه داراییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بڕن چونكه له بارهتی كۆرۆنا زانیاری دروست و خێرایان به ئه‌مریكا نه‌داوه، رێكخراوه‌كه كه‌مته‌ر خه‌م بووه، به‌ڵا وای پێنج هه‌فته ئه‌مریكا هاوكاریه داراییه‌كانی بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گه‌ڕانده‌وه،
كه‌نالی فۆكس نیوزی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه یدارەی ترەمپ بە نیازە بەشێكی ھاوكارییە داراییەكان بۆ رێكخراوی تەندروستی جیھانی بگەڕێنێتەوە.
هه‌روه‌ها كهنالهكه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نوسراوێك كه بڕیاری خه‌رج كردنی هاوكاریه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ره كه بڕه‌كه‌ی هێنده‌ی ئه‌و هاوكاریه ده‌بێت كه چین به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌یدا.
لە 14ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ، ئەمەریكا ھاوكارییە داراییەكانی بۆ رێكخراوی تەندروستی جیھانی راگرت و ترەمپ رێكخراوەكەی بەوە تۆمەتبار كرد، كە چاوپۆشی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین كردووە و مەترسییەكانی ئەو ڤایرۆسەی بۆ جیھان لە كاتی خۆیدا ئاشكرا نەكردووە.