به‌ وێنه‌: گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ساڵێ 2017 بڕیاری دروست كردنی گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هه‌ولێر درا، له‌ ئێستادا باخچه‌كه‌ به‌ سه‌دان گیانداری جیاوازه‌ به‌ رووی هاووڵاتیاندا كراوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی زانیاره‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك باخچه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین باخچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌دان جۆر ئاژه‌لی تێدایه‌ ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و گیاندارانه‌ ده‌گمه‌نن له‌ سه‌ر ئاستی جیهان چه‌ند ژماره‌یه‌كی كه‌میان ماوه‌.
پ
باخچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری خۆهه‌ڵاتی هه‌ولێر و له‌ سه‌ر رێگا هه‌ولێر كۆیه‌، هاووڵاتیان ده‌توانن ته‌نانه‌ت به‌ ئۆتۆمبێله‌كیانیان بچنه‌ نێو باخچه‌كه‌ له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كانیان وێنه‌ی گیانداران بگرن یاخو له‌ نزیكه‌وه‌ بیان بینن.

Back to top button