ئه‌مشه‌و بارسا له‌نێو مادریگال رووبه‌ڕووی ڤیاریال ده‌بێته‌وه

خواكوڕك
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 8/1/2017 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌یه‌م یانه‌ی ڤیاریال میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات له‌نێو یاریگای ئیل مادریگال.
ركابه‌ریه‌كانی نێوان یانه‌ی ریال مه‌درید و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر 4 خاڵه كه ئێستا یانه‌ی ریال به 40 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، هه‌روه‌ها ڤیاریال به تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن رێژه‌ی خاڵه‌كانی به‌رز ده‌بێته‌وه و كۆی خاڵه‌كانی ده‌بێته 32 خاڵ.
یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:45 خوله‌ك به‌كاتی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت و پێشبینی ده‌كرێت هه‌ردوو یانه هه‌موو توانای خۆیان به‌كار بێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن.