باڵی لاهور جەنگی لەهەوڵەكانی شكەستی هێناوە و چاوەكان ئێستا لەسەر بافل كورە گەورەی تاڵەبانیە
چاودیرێكی سیاسی دەلێت”دوا كۆنگرە باڵێكی ناو یەكێتی كە لاهوری كوری جەنگی كە زربرای مام جەلالە، بەشێكی دەسەڵاتی ئەو حزبەی بەدەست هێنا لەسەر بنەمای شەری و چەواشەكاری و دژایەتی پارتی ویستی پێگەی خۆی بەهێز بكات، بەوەی پارتی راكێشێتە ناو شەری میدیایی بەڵام پارتی لە هێرشە میدیایەكانی لاهور تێگەیشت بەوەش لاهور جەنگی لە هەوڵەكانی دا شكەستی هێناوە، لە ئێستادا لەناوەخۆی یەكێتیش بۆیان روون بۆتەوە هەنگاوەكانی لاهور جەنگی لەدژایەتی پارتی قەوانێكی كۆنی سیاسیە و ئەنجامی نیە”.
هەر لەو بارەیەوە فشارەكانی بەردەوام و سەركردەیەكی پارتی دەلێت”سەرکردایەتیی تازەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم دۆخەی ئێستایان بۆ ناچێتە سەر و دەبێت خۆیان یەکلا بکەنەوە. هەروها دەشلێت” گروپێكی حزبەکە کە لاهوور جەنگی سەرپەرشتییان دەکات، بە مەبەستی چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخەی درووست بووە، هەوڵی ئاڵۆزترکردنی دۆخی کوردستان دەدەن و بەردەوام پەلاماری حکوومەت دەدەن.
ئەندامی سەركردایەتی پارتی حەسۆ میرخان دەلێت”دواى ئهوهى بابەتی کۆرۆنا هاتە پێشەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە جددی کاری بۆ ڕێگەگرتن لەو مەترسییە کرد، لەولاشەوە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی راگرتەوە، ئیتر بارێک لە هەرێمی کوردستان دروست بوو کە نەخوازراو بێت، کەچی ”برادەرانی یەکێتی خۆیان لە بەرپرسیارێتی لادەدەن، ڕوونیشی کردەوە کە پارتی بەرنامەی خۆی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان هەیە، بۆ ئەمەش حزبەکە پشتیوانی لە تیمی پارتی لە حکوومەت دەکات، ”یەکێتیش ئەگەر رەخنەیەکی لە حکوومەت هەیە، با لە تیمی خۆی لە حکوومەت ڕەخنەکە بگرێت، نەک لەلایەکەوە بەشدار بێت و لە لایەکی دیکەشەوە بانگەشەی جۆراوجۆر بکات“.
هەروەها لەكۆتایی دای حەسۆ میرخان دەشلێت،پێمانوایە کە دەبێت یەکێتی لەبارەی پەیوەندیکردن لەگەڵ پارتی خۆی یەکلا بکاتەوە، دەبێت سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی بزانن کە بەم شێوەیەی ئێستا بۆیان ناچێتە سەر و دەبێت خۆیان یەکلا بکەنەوە“.