ئەندام پەرلەمانتارێكی پارتی چەند نهێنیەك لەبارەی سلێمانی ئاشكرا دەكات و محموود ئەنگاویش پشتراستی دەكاتەوە
ئەندام پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە” ئەگەر سلێمانی دەسەڵاتێکی لامەرکەزی هەبێت، مانگانە ٢٠ بۆ ٣٠ ملیۆن دۆلار لەبەردەستی ئیدارەی شارەکە دەبێت و ”دەتواندرێت سەدمەترییەکە تەواو بکرێت لەبەرامبەر دا پەرلەمانتارێكی پارتی دەلێت، ئەگەر بودجەی عێراق و كوردستانیش بنێردرێت بۆ سلێمانی دەدزرێت و پرۆژەی 100مەترسەكەی پێ تەواو ناكرێت”.
عزەت سابیر لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە، لامەركەزیەت بۆ ئەوەیە داهاتی ناوەخۆی زۆنی سلێمانی بكەوێتەوە دەستی پارێزگای سلێمانی و بەمەش دەتوانین پرۆژەی ستراتیژی پێ ئەنجام بدەین لەبەرامبەریشدا بەهەمەن كاك عەبدولڵا دەلێت”کە نەک بە داهاتی ناوخۆی سلێمانی، بەڵکوو هەموو بودجەی عێراقیش بەو پارێزگایە بدرێت، بەهۆی ئەوەی پارەکە لە پڕۆژەکاندا خەرج ناکرێت، سەد مەترییەکەی پێ تەواو ناکرێت.
بەهمەن كاك عەبدولڵا ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە”عزه‌ت سابیر و براده‌رانى یه‌كێتى باش ده‌زانن له ساڵى ٢٠٠٥ تا ٢٠١٤ ئه‌و بودجەیەی له به‌غداوه هاتووەتە هەرێمی کوردستان، ٤٨٪ی بۆ سلێمانى بووە، بەڵام نهیانتوانىوە به‌م بڕه پاره‌یه شه‌قامى سەد مه‌ترییه‌كه ته‌واو بكه‌ن، ئەوەشی نەشاردەوە کە ”هه‌موو بودجه‌ى كوردستان و عێراقیش بخرێتە ژێر ده‌ستیان، ئه‌وان پرۆژه‌ى پێ ناكه‌ن و ڕابردووى ئه‌وانیش شاهیده، هیچ پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژییان له‌م سنوره نه‌كردووه تاوه‌كو بتوانن ئه‌و شه‌قامه ته‌واو بكه‌ن، بۆیە هەر شەقامەکە دروست ناکەن“.
پەرلەمانتارەكەی پارتی لەبەرامبەر ئەو چەواشەكاریانەی باڵی لاهور جەنگی لەبابەتی لامەركەزیەت دەلێت” کە ئێستاش داهاتی ناوخۆی سلێمانی بەشی تەواوکردنی سەد مەترییەکە دەکات و گوتی: ”ئه‌وان له پڕۆژەی لامه‌ركه‌زی یه‌ك مه‌به‌ستیان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى سەرۆکایەتیی حکوومەت كه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌موو ئامانجیشان دژایه‌تیكردنى حکوومەتە، ده‌یانه‌وێت حكوومه‌ت نه‌توانێت چاكسازى بكات له سنوورەکەیان، دووپاتیشی کردەوە: ”یەکێتی بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆری بە نایاسایی کردووەتە مووچەخۆر، له یاسای چاكسازى زه‌رمه‌ندى یه‌كه‌مە، بۆیه ئه‌م هه‌موو كێشانه‌یان له كوردستان دروست كردووە، ئه‌م هه‌موو لێدوانه‌ى به‌رپرسه‌كانیان ده‌یده‌ن له باره‌ى لامه‌ركه‌زى و جووڵاندى هێز بۆ زینى وه‌رتێ، هه‌مووی هۆكاره‌كه‌ى دژایه‌تیكردنى چاكسازییه، ئەگەر سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵێت چاكسازى ناكه‌م، هه‌موویان ده‌بنه ماستى مه‌یو و كوردستان ئارام ده‌بێته‌وه”.
پێشتر لەو بارەیەوە محموود سەنگاوی ئەوەی ئاشكرا كردبوو کە یەکێتی بەهۆی چاکسازییەوە زیانێکی گەورەی لێدەکەوێت و مووچەی هەزاران کادیری کە بە شێوەی جۆراوجۆر کراونەتە مووچەخۆر، دەبڕدرێت.