وەزیری تەندروستی عێراق : هەوڵی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان جێگەی ستایشە

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی لە راگەیاندراوێکدا باس لە پێوەندی تەلەفۆنی نێوان د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم و د. حەسن ئەلتەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق دەکات و دەنووسێت بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەك وەزیری تەندروستی لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، وێڕای پیرۆزبایی ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

 

هاوکات وەزیری تەندروستی عێراق ستایشی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا .

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان

 

 

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ئەمڕۆ شەممە 2020/5/16 بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز (د. حسن التمیمی) وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەك وەزیری تەندروستی لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، وێڕای پیرۆزبایی ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ھەر لەو پەیوەندیە ھاوکاری و ھەماھەنگی و پاڵپشتی ھەردوولا دوپاتکرایەوە، لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ وێڕای گفتوگۆی ڕەوشی تەندروستی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی سوپاس و دەستخۆشی لە حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی تەندروستی کرد کە لە ڕێگای ڕێکار و چالاکیەکانی ئەنجامدراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و توانراوە بە شێوازێکی ڕێکوپێک و زانستیانە کۆنتڕۆڵ بکرێت، هەروەها بەڵێنی ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتری دا لە کپێناو خزمەتکردنی تەندروستی ھاوڵاتیان، لە کۆتایدا بەڕێزیان دووبارە پیرۆزبایی لێکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

 

وەزارەتی تەندروستی

١٦ ئایار ٢٠٢٠

Back to top button