هەولێر : نێرگەلەی سەرشەقامەکان دەستی بە سەردا دەگیرێت
لە هەڵمەتێکی فراوان دا شەوی ڕابردوو لە هەولێر لە سەقامی 100 مەتری و چەند پارکێک دەست بە سەر ئەو نیرگەلانەدا گیراوە لە سوێنە گشتییەکان دانداربوون .
قایمقامیەتی ناوەندیی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشکرای دەکات ، لەدرێژەی پلانی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا و هەوەها بنەبڕکردنی ئەمدیاردە ناشیرنە ، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پاركەكان و بەشی پۆلیسی شارەوانی شەوی ڕابردوودا دەستمان بەسەر ژمارەیەك نێرگەلەدا کرت و لە ناومان بردن .
هاوکات ناوی شوێنەکان دێنێت و دەنووسێت ، ھەڵمەتەكە لە بەردەم پاركی شانەدەر و پاركی زاگرۆس پاركی ئەڤین(٤،٣،٢،١) سەوزایی نازناز و شەقامی (١٠٠) مەتری بەرێوە چوو ، دەستگیرا بەسەر ئەو نێرگەلانەی شەوانە لەشوێنەگشییەكان و پارك و باخچەكان لەلایەن کەسانێکی زۆرەوە دەکێشرێت و پێچەوانەی رێنماییەکانی تەندروستی دەسەلمێنێت .