تورکیا : لە 24 کاتژمێر 41 کەس بە هۆی کۆرۆناوە مردون

 

فەخرەدین کۆجا ، وەزیری تەندروستی تورکیا ئاشکرای دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو تا ئێستا 41  هاووڵاتی تورک بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

 

هاوکات باس لە ئاماری پشکنینەکان دەکات و دەڵێت لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 42 هەزار و 236 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە 1 هەزارو 610 کەسیتر هەڵگری ڤایرۆسەکەن و 41 کەسیش مردون.

 

بە پێی ئاماری ئاماژە پێکراو لە لایەن وەزیری تەندروستی تورکیاوە ، تا ئێستا لەو وڵاتە ، 4 هەزار و 96 کەس بە کۆرۆنا مردون ، 148 هەزار و 67 کەس تووشبوون و 906 کەسیش ئیستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان

Back to top button