لە سلێمانی رێکاری نوێی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەگیرێتە بەر
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا ، پاریزگاری سلێمانی دەڵێت ناچارین رێکاری نوێی بەرەنگار بوونەوە بگرینەوە بەر .
هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی : رۆژی یهكشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چەند رێنماییەکی نوێ بۆ قۆناغی ئێستا و بەتایبەت رۆژانی جەژن دەردەکات
هەرلەمبارەوە ئاوات محەممەد قایمقامی سلێمانی سەبارەت بە رێنماییەکانی رۆژانی جەژن دەڵێت ، هاوکات لە گەڵ دەرکردنی ڕێنمایی نوێ ، پێویستە ئەو شوێنانەش کە کراونەتەوە پابەندی تەواوی رێنامییەکان بن دەنا دادەخرێنەوە .