وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوی ژمارە (٨٢ )ی خۆی سەبارەت بە دایین ئاماری کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

 

لەم ڕاگەیاندراوەدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشکرای دەکات ، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٨٣٨) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (٣٨٠) هەولێر، (٢٤٨) سلێمانی، (٢٠٣) دهۆك، (٧) سۆران، دەرەنجام حەوت تووشبووی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا.

 

 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٨٢)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

  1. كەرەنتین

تاوەكو ئەوڕۆ (١١٠١٤) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١١٨٩) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٥٢٣) لە هەولێر، (١٦٥) لە سلێمانی، (٥٠٠) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٨٢٥) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتیان (١٠٦) هاووڵاتی بوو.

 

  1. پشكنین

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (٨٣٨) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٣٨٠) هەولێر، (٢٤٨) سلێمانی، (٢٠٣) دهۆك، (٧) سۆراندەرەنجام حەوت تووشبووی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆماركراو بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ: (٤) ئافرەت تەمەنیان (٥٥)، (٤١)، (٢٢)، (١٧) ساڵ و پیاوێكی تەمەن (٤٥) ساڵ و كوڕێكی گەنجی تەمەن (١٨) ساڵ و كوڕێكی منداڵ تەمەن (١٠) ساڵ، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و سێ توشبووەكەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن.

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٥٩٤٠١) پشكنین بووە)

 

  1. ئاماری گشتی

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٤٠٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٢٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان

١٦ ئایاری ٢٠٢٠

Back to top button