سعوودیا پشکی لە فەیسبووک ، بویینگ و سیتی گروپ کڕیوەتەوە

 

 

سندوقی سەرمایەی نشتیمانی   سعوودیا بەشێک لە پشکی کۆمپانیاکانی وەک فەیسبووک ، بووینگ و سیتی گرووپی ئەمریکای بە بڕی 10 ملیارد دۆلار کڕیوەتەوە .

 

بەریوەبەرانی سندووقی سەرمایەی نشتیمانی  لە کاتی کۆرۆنا و شکستی ئابووری کۆمپانیا جیهانییەکان ، هەلیان قۆزتۆتەوەو  توانیویانە پشکی بەرچاو لەو کۆمپانیایانە بە نرخی هەرزان بکڕنەوە .

 

 

بە پێی ئەو بەڵگانەی کە لە لایەن کۆمسیۆنی بۆرسەی ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە سعوودیا پشکەکانی ئەو کۆمپانیایانەی بە بڕی 713.7 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیای بویینگ ، 522 ملیۆن دۆلار لە سیتی گرووپ ، 522 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیای فەیسبووک  ، 495.8 ملیۆن دۆلار لە دیزنی و 487 ملیۆن دۆلاریش لە بانکێکی ئەمریکی پشکی کڕیوەتەوە .

Back to top button