مەخموور : دەغل و دانی هاووڵاتیانی کورد دیسان ئاگری تێبەردرا
ئەمشەو بۆ جارێکیتر لە گوندی ئازیکەندی مەخمور ئاگر بەردرایە دەغل و دانی کوردانی ئەو ناوچەی کە 9 کیلۆمەتر لە سەنتەری مەخموورەوە دوورە .
شایەتحاڵان بە دەزگای میدییی خواکوڕک – یان ڕاگەیاندووە لە کاتێکدا کە خەڵکی ئاوایی داوای ئاگرکوژێنەوەیان کردووە ، بەڵام هێزە عێراقیەکان ئامادە نەبوون پاسەوانی ئاگرکوژێنەوەکان بکەن لە ترسی داعش ، بۆیەش تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە بچنە شوێنی رووداوەکە .
هەر بۆیەش بە ناچاری لە مزگەوتی مەخموورەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت خۆیان بگەێننە شوێنی ئاگرەکەو هاوکاری خەڵکی ئاوایی بکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە .
لە دوای بانگەواز نزیکەی 100 کەس لە خەڵکی سڤیل بە بەتانی و ئاوەوە بەرەوە گوندەکە وەڕێ کەوتون .