باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل بە مردویی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، باڵیۆزی چین لە ماڵەکەیدا بە مردویی لە شاری ترتسلیا دۆزرایەوە.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل هەوالەکەی پشتڕاست کردۆتەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکرێت.

باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل تەمەنی 57 ساڵە، باوکی کوڕێکە، مانگی شوباتی رابردو وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لەئیسرائیل دەستبەکاربووە و پێشتر باڵیۆزی چین بووە لەئۆکرانیا.

مایک پۆمپیۆ دوای کارکردنی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنەری چینی لە ئیسرائیل رایگەیاندبوو، وەبەرهێنانی چین لە ئیسرائیل مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل.

Back to top button