خواكوڕك : وێنەی پێشمەرگە کوژراوەکەی شەوی ڕابردوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

شەوی رابردوو لە بارەگایەكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كوێستانەكانی باڵەكایەتی، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران.

شەوی ڕابردوو لەچیاکانی دۆڵی روستی “باڵەکایەتی” سنوری قەزای سۆران، شەڕە تەقە لەنێو پێشمەرگەکانی “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان” دروست بوو، بەهۆیەوە پێشمەرگەیەکی ئەو حزبە بەناوی “ئاروین ئەسلانی” خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا، وپێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربوو.

جێگری سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ھەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند: رووداوەكە لە ئەنجامی دەمەقاڵەی نێوان خۆیان بووە.

Back to top button