گەریلایەكی پەیەدە دایكی خۆی دەكوژێت

خواكوڕك
ڕۆژئاوای كوردستان بە هۆی سیاسەتی خۆسەپێنەری و میلیتاری عەسكەری و میلیشیایی چەكداری یەپەگە خەڵكێكی زۆر ئاوارەو دەربەدەر بوون و ڕویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، قۆرغكاری و خۆسەپاندن و خۆفەرزكردن حیساب نەكردن و نەخوێندنەوەی هێزە كوردییەكانی تر لەلایەن یەپەگە بەشێكە لە سروشت و لە ژێرخانی فیكری یەپەگە.
لە رابردوودا یەپەگە سوودی لە سیاسەتی فڕاندنی مێرمنداڵ و چەكداركردنیان بە تۆپزی وزۆرە ملێ‌ وەردەگرێت، پاشان مێشكیان دەشۆرێتەوەو پەروەردەیان دەكات لەسەر فیكری توندوتیژی و خۆسەپاندن و حیساب نەكردن بۆ خاك و نیشتیمان و نەتەوەو كۆمەڵگاو خێزان .
بە پێی زانیارییەكان لە شارەدێی (چل ئاغا) لە ڕۆژئاوای كوردستان دایكێك لەلایەن كوڕەكەیەوە كە چەكداری هێزەكانی پارتی یەكێتی دیموكرات ( پەیەدە ) تەقەی لێ‌ دەكرێت و دەكوژرێت .
(ئەحمەد موعاز حیدر ) تەمەنی (15) ساڵەو گەریلایەكی چەكدارە سەربە (پەیەدە ) دوێنێ‌ لەماڵەكەی خۆیدا بە دوو گولە كۆتایی بە ژیانی دایكی دەهێنێت .
بە پێی سەرچاوەكان (ئەحمەد موعاز حیدر ) بەرلەوەی بچێتە نێو ڕیزەكانی (پارتی یەكێتی دیموكرات ) قوتابی ئامادەیی بووە، بەبێ‌ ڕەزامەندی دایك و باوكی چووەتە ڕیزەكانی پەیەدەوە.

Back to top button